پەیامی کورد …. جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە ئامەد دەستگیر کرا
بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ بایرام بۆزیەل، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پسک) لە ماڵەکەی خۆی لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کراوە.
جێگری پارتی سۆسیالیتی کوردستان (پسک) کاتژمێر 5:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 8/11/2021 پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بایرام بۆزیەل لە ئامەد و دەستگیریان کردووە.
هەتا ئێستا لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە سیاسییە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
بایرام بۆزیەل یەکێک لە کەسایەتی و چالاکوانە سیاسییە ناسراوەکانی باکووری کوردستانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە