پەیاما کوردـ دوابەدوای ئەوەی کە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە تێکەڵچوونی چەکداری لە سنووری بەلووچستان هاتوەتە ئاراوە و ٣ پاسدار کوژرون، ڕێکخراوی جەیشولعەدلی سیستان و بەلووچستان بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی بە ئەستۆ گرت .
ڕیکخراوی جەیشولعەدل بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی تێکەڵچوونی چەکداری لەنێوان هێزەکانیان و هێزەکانی سوپای پاسداران ١١ پاسداری ئێرانی کوژراون.
پێشتر فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو کە ، شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە سنووری شاری سنووریی "میرجاوە"ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، هێرشتان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای قودس و لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون سێ چەکداری سوپا کوژراون و چەندین چەکداری دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە بریندار بوونی ژمارەیکی زۆر لە هێزەکانیس وپای پاسداران دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە