یەبەشە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

یەبەشە ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

یەبەشە: ‌هەڕەشەکانی تورکیا بەواتای فەرمانێکی نوێیە بۆ سەر شەنگال

فەرمانداریەتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەپەشە، سەبارەت بە هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیای داگیرکەر لەسە شەنگال بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. یەپەشە دەستنیشانی کرد کە ئێمە دەربازی قۆناغێکی نوێ بوینەتەوە.

فەرمانداریەتی یەبەشە ڕایگەیاند، کە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا  ڕێگە لەبەردەم هەوڵەکانی فاشیزمێکی نوێ دەکاتەوە و بۆ گەلانی ناوچەکە،و ئەمە بە واتای فەرمانێکی نوێ دێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ، فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە، دەربارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی ئاراستەی ڕایگشتیی کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: یەبەشە لە یەکەم ڕۆژی دروستبوونییەوە لەدژی چەتەکانی داعش شەڕی کردووە و سەدان شەهیدی داوە، بەو هەنگاوانەی کە دژی چەتەکانی داعش گرتوویەتییەبەر، سەلماندوویەتی کە تاکە هێزی پاراستنی کۆمەڵگای ئێزدییە.

یەپەژە، ئاماژەی بەوەشکردووە: هێزەکانی ئێمە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعشیان ڕزگارکردووە و ڕەنجێکی زۆریداوە لەپێناو جێگیرکردنی ئارامیی ناوچە مەدەنییەکاندا، بێ ئەوەی بکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ هێزێکی سیاسیی، بووەتە یەکێک لەو هێزانەی کە ڕەنگی جیاوازی نەتەوەکانی لەخۆگرتووە.

لەبەردەوامی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: یەبەشە هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگای ئێزدی، لە گفتوگۆدابووە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، چەندنین دیدارمان لەچوارچێوەی پاراستنی سنوورەکانی خاکی عێراق لەگەڵ هێزە عێراقییەکان ئەنجامداوە، لەچوارچێوەی دیدارەکانیشدا پاراستنی سنوورەکانی عێراق-ڕۆژئاوا ڕادەستی عێراق کراوەتەوە.

یەبەشەئاماژە بەوە دەکات کە هەتا ئێستا ئەو ڕەنجەی کە داومانە بەفێڕۆ نەچووە، بەپێچەوانەوە بەهێزێکی زیاترەوە پێمان ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، سوپاسی خۆشمان ئاراستەی گەلەکەمان، هێزە دیموکراسیی و ئازادیخوازەکان دەکەین، کە لەم قۆناغەدا پشتگیرییان کردووین، تێکۆشانمان هەتا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە، ئاماژە بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا کراوە بۆ سەر شەنگال و هاتووە: هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێگە لەبەردەم هەوڵەکانی فاشیزمێکی نوێ دەکاتەوە و بۆ گەلانی ناوچەکە،و ئەمە بە واتای فەرمانێکی نوێ دێت، ئێمە ئەو لێدوانانەی کە هیچ پەیوەندییەکیان بە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق-ەوە نییە قبوڵناکەین، پێویستە هەموو جیهان و ڕای گشتی سەبارەت بە تورکیاوە دەنگ بەرزبکەنەوە، بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوەی پێشوو لە شەنگال دووبارەنەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە