پەیامی کورد ... جموجۆڵی هاککەرەکانی ڕوسیا، چین و ئێران دژ بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایگەیاند كە هاككەرە روسی و چینی ئێرانیەكان كەوتوونە جوڵە بۆ سیخۆڕیكردن بەسەر ئەو كەس و لایەنانەی پەیوەستن بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی مایكرۆسۆف، گروپی سترانتیۆمی روسی هاوشێوەی ساڵی 2016 دەیەوێت دەستبەسەر زانیاری ئەو كەس و لایەنانەدا بگرێت كە لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆكایەتی ئەمریكادا چالاكن.
راشیگەیاندووە، هاككەرە چینیەكان كەمپینی هەڵبژاردنی جۆ بایدنیان كردۆتە ئامانج و گروپی هاككەرە ئێرانیەكانیش كە بە فسفۆڕ ناسراوە لە هەوڵی دزەپێكردنی زانیاریەكانی كۆشكی سپی و تیمی بانگەشەی دۆناڵد ترامپدایە.
مایكرۆسۆف رونیشیكردۆتەوە، كە هاككەرە ئێرانیەكان لە مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵەوە هێرشەكانیان چڕكردۆتەوە.
بڕیارە لە سێی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو هەڵبژاردن دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆماریەكانە و جۆ بایدن نوێنەرایەتی دیموكراتەكان دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە