بەپێی وتەی وتەبێژی ڕەوتی حیکمەی عەمار حەکیم، چوار فراکسیۆنە یەکەمەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوپەیمانی پێکدەهێنن و لەماوەی (٧٢) کاتژمێری داهاتوودا حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت.
محەمەد جەمیل مەیاحی وتەبێژی ڕەوتی حیکمەی عەمار حەکیم، ئاشکرایکردووە، کە لەماوەی (٧٢) کاتژمێری داهاتوودا هەر چوار لیستی (سائیرون، فەتح، ڕەوتی حیکمە، نەسر) هاوپەیمانی پێکدەهێنن و حکومەتی نوێی عێراق رادەگەیەنن.
پێشتریش موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لەعێراق کە لیستەکەی بەناوی (سائیرون) زۆرترین دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی (١٢)ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی نوێنەراینی عێراقی بەدەستهێنا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی و هادی عامری سەرۆکی لیستی فەتح کۆبوونەوە.
جێی ئاماژەیە، لیستی (سائیرون) بە بەدەستهێنانی (٥٤) کورسی پەرلەمان بوو بە براوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لە ئێستاشدا هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە چڕی دەستیپێکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە