"هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت"

بەرواری بڵاوکردنەوە :
"هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت"

پەیامی کورد... "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت"

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،"هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".

ئەمڕۆ دووشەممە 25-12-2023 فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"هیچ كۆسپێك له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا نییە و له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌دەچێت".

ئاماژەی بەوەشدا،"حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەیوەندیدان".

وتیشی،"زیاتر ئەرکی حکومەتە ئامادەکاریی بۆ رێوشوێنەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، ئەرکی کۆمیسیۆن سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکەیە".

جێگەی باسە، بڕیارە 25-2-2024 هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان لەژێر سەرپەرشتیى ڕاستەوخۆی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنحام بدرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە