پەیامی کورد... ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی ده‌ربڕی
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2023 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌ته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیشیان په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی له بواره جیاوازه‌كاندا بووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی ستایشی رۆڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی له پشتیوانیكردنی عێراق و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه كردووه.
هاوكات جه‌ختی له هاریكاری بنیاتنه‌رانه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی كاره له‌پێشینه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و رێگه‌چاره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی.
لای خۆیه‌وه ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی و پلانه‌كانی بوژانه‌وه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به رۆڵی میحوه‌ری عێراق و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی وتووێژكردن و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌ربڕی.
هاوكات پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ داواكارییه‌كه‌ی عێراق بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ژینگه‌ییه مه‌ترسیداره‌كان و كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌ربڕی.
نووسینگه‌ی سودانی راشیگه‌یاند كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك ھێنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە