پەیامی کورد... هۆڵەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاگری گرت
ئاگر لە یەکێک لە هۆڵەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتەوە و بەو هۆیەوە چەند هۆڵێکی فرۆکەخانەکە چۆلکراون.
سەرچاوەیەک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاندووە، ئاگر لە نێو کافتێریایەکی هۆڵی پێشوازی گەشتیاران کەوتووەتەوە و ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵێ کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
سەرچاوەکە دووپاتیشیکردەوە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و هیچ گەشتێکی ئاسمانیش بەهۆی ئاگرەکەوە نەوەستێندراوە.
هاوکات بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاندووە، سێ کرێکار بە هۆی دووکەڵی چرەوە تووشی هەناسەتەنگی بوونە و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە