پەیامی کورد... هەنگاو: لە حەفتەیەکدا ٤٢ هاووڵاتیی کورد کوژراون
لە بەرخۆدان و ڕاپەڕینی خەڵک لە شارەکانی کوردستان، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکییەکان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری، بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی خوێنینی خەزەڵوەری ٢٧١٩ لە هەموو ئێران، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژران و زیاتر لە ١٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەرەوە هەتا ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، لە بەرخۆدانی شارەکانی کوردستان لانی کەم ٤٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان کوژران.
بەپێی بەڵگەکانی بەردەستی هەنگاو، ٤٠حاڵەت بەرامبەر بە ٩٥٪، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون، کە زۆربەیان سەر و سینگیان کراوەتە ئامانجی تەقەکان. هەروەها هاووڵاتییەک لەدوای ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکە بەهۆی سەختی برینەکەی لە ئەنجامی لێدانی چەقۆ کوژرا.
پۆلێنبەندی ٤٢ هاووڵاتی کوژراو لە ٩ شاری کوردستاندا بە شێوەی خوراوەیە
شاری بۆکان ١٢ حاڵەت
شاری جوانڕۆ ٧ حاڵەت
شاری سنە ٧ حاڵەت
شاری مەهاباد ٤ حاڵەت
شاری پیرانشار ٤ حاڵەت
شاری کامیاران ٢ حاڵەت
شاری سەقز ٢ حاڵەت
شاری دیواندەرە ٢ حاڵەت
شاری دێولان ١ حاڵەت
شاری بانە ١ حاڵەت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە