هەپەگە ڕاگەیندراوێک لە سەر چالاکی گەریلاکان لە ئاگری و چەند ناوچەیەكی دیكەی باكوری كوردستان بڵاودەکاتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هەپەگە ڕاگەیندراوێک لە سەر چالاکی گەریلاکان لە ئاگری و چەند ناوچەیەكی دیكەی باكوری كوردستان بڵاودەکاتەوە

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی بارەگایەكی سەربازیی سوپای توركیا لەئاگری چالاكییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا بارەگاكە بەتەواوی تێكشكێندرا و ٢٠ سەربازیش كوژران، كە یەكێكیان فەرماندەی بارەگاكە بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئەوڕۆ لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە چالاكیی گەریلاكان لە ئاگری و چەند ناوچەیەكی دیكەی باكوری كوردستان بڵاوكردەوە.
هەپەگە لە راگەیندراوەكەیدا باسی لەوەكردووە، سوپای تورك لە قۆناغی نوێی شەڕدا لە بازیدی سەر بە ئاگری، بارەگایەكی سەربازیی نوێی دروستكردبوو، گەریلاكانمان لە قۆناغی شۆڕشگێڕانەی سەركەوتندا، ڕۆژی ١٥ی نیسان لە دژی ئەو بارەگایە چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا هەموو پێگەكانی سوپای تورك كرانە ئامانج و بارەگاكە بەتەواویی خاپووركرا.
هەروەها، لە ئەنجامدا ٢٠ سەربازی سوپای تورك كوژران، كە یەكێكیان فەرماندەی بارەگاكە بوو، ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون و ئەوانی دیكەش چەكەكانیان دانا و ڕایانكرد.
لە بەردەوامیی ڕاگەیندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ١٨ی نیسان ، گەریلاكانمان لە قاسمخانی سەر بە قەرس چالاكییەكی دیكەیان ئەنجامداوە کە ، لەو چالاكییەشدا دوو سەربازی سوپای تورك كوژران و سەربازێكی دیكە برینداربوو.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیندراوەكەشدا هاتووە: ڕۆژی ١٦ی نیسان سەرلەبەیانی، گەریلاكانمان لە گردی گوزێی سەر بە شرناخ، لە دژی گروپێك لە سەربازان و كۆنتراگەریلاكانی سوپای تورك چالاكییان ئەنجام دا، لەو چالاكییەدا هەشت سەرباز كوژران و ژمارەیەكی دیكە برینداربوون.
هەپەگە هەروەها ئاشكراشی كردووە: سوپای تورك بە یەكینە نهێنییەكانییەوە لە ڕۆژی ١١ی نیسانەوە ئۆپراسیۆنێكی لە خیزانی سەربە بەدلیس دەستپێكردووە، گەریلاكانمان بەو یەكینانەیان زانی و لە دژیان چالاكییان ئەنجامدا، لەو ناوچەیە شەڕ ڕوویدا بەڵام ئەنجامەكانی ئەو شەڕە تا ئێستا ڕانەگەیندراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە