پەیامی کورد ... هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەکەیان بڕدرابوو
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "ئه‌و مووچه‌یه‌ى له خانه‌نشینان بڕدرا بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، جگه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پله تایبه‌ته‌كان و په‌رله‌مانتار و گه‌وره به‌رپرسان".
ئه‌حمه سه‌فار سه‌باره‌ت به‌و بڕه مووچه‌یه‌ى له خانه‌نشینانی عێراق بڕدراوه، له‌لێدوانێكدا باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌رجه‌م مووچه‌كان بڕدرا به سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شه‌وه ئه‌وه به‌شى ئه‌وه ناكات كورتهێنانى بوودجه‌ى پێ پڕبكرێته‌وه.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، وه‌زیرانى دارایى و پلاندانان و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و بریكاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و راوێژكارانى لیژنه‌ى داراییان بانگهێشتكردوه و گفتوگۆیان كردوه و ره‌شنووسێكى یاساییان بۆ قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى به‌رزكردوه‌ته‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، پێویسته قه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ بێت و قه‌رزى ده‌ره‌وه پێنج ملیار دۆلار بێت و قه‌رزى ناوخۆیى ١٥ تریلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش به‌شى دابینكردنى مووچه‌ی ئه‌مساڵ ده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌ڵێت "پێویسته په‌له‌بكرێت له ده‌ستپێكردنى چاكسازى و پێویست بوو پلانێكى گشتگیر هه‌بوایه بۆ خه‌رجى و داهاته‌كان و چاو به پله‌به‌ندى موچه‌دا بخشێنرایه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه تێیدا دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌دیبهێنرایه و سه‌روه‌تى عێراق به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە