هەوڵێکی هێرشکردنە سەر دانا گاز پووچەڵ کرایەوە

هەوڵێکی هێرشکردنە سەر دانا گاز پووچەڵ کرایەوە

پەیامی کورد... هەوڵێکی هێرشکردنە سەر دانا گاز پووچەڵ کرایەوە

لە ناوچەی قادرکەرەم، هێزە ئەمنییەکان توانیان دەست بەسەر چوار بنکەی مووشەکی بچووکدا بگرن، کە بۆ لێدانی کێڵگەی دانا گاز دانرابوون.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دەستبەسەر چوار بنکەی بچووکی هاویشتنی مووشەکدا بگرن، لە جۆری ١٠٧ملم، کە دانرابوون کێڵگەی دانا گازی ئیماراتیی پێ بتەقێننەوە لە چەمچەماڵ.

لە لایەکی دیکەوە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢، لەلایەن فەوجی چوار، لە نزیک زەمبور دەست بەسەر سێ سەکۆی کاتیۆشا گیرا، کە ئامادە کرابوون بۆ بۆردوومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم".

ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کەمال محەممەد وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومەتی هەرێم سەردانی کێڵگەکەیان کرد و بڕیاردرا، هێزی ئەمنی زیاتر لە دەوروبەری کێڵگەکە جێگیر بکرێت، هەروەها ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ بە مووشەکی کاتیۆشا، هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، هەریەک لە کۆمپانیاکانی دانە غاز و هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە