هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەک دەکات

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەک دەکات

پەیامی کورد ... هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەک دەکات

 

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دوو لیواى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات‌و سوپاسالارى هێزى پێشمه‌رگه‌ش زانیارىی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو ئاشكراشیده‌كات، "12 لیواى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كرێن".

 

فەریق جەمال ئیمینیکی سوپا سالاری پێشمەرگە بەئاژانسی شەفەق نیوزی وتوە، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەچوارچێوەی پلانی پڕچەککردنی سوپای عێراق، دوو لیوای هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک كردوه‌".

 

وتوشیه‌تى:"ئەو دوو لیوایەی پڕچەک دەکرێن بریتین لەلیواکانی ١٤و ١٦ی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەکەش لەم مانگەدا جێبەجێدەکرێت‌و پڕچەککردنەکەش بەچەکی سوک‌و مامناوەند دەبێت".

 

بە وتەی سوپاسالاری پێشمەرگە، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەمانگەکانی داهاتودا ١٢ لیوای تری هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک دەکات کە ئەویش لەچوارچێوەی پلانێکی هاوپەیمانێتییەکەدایە بۆ پڕچەککردنی سوپای عێراق بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی داعش".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە