هەوڵی ئەوە هەیە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بدرێت بە بەرهەم ساڵح

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هەوڵی ئەوە هەیە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بدرێت بە بەرهەم ساڵح

پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی تورکمان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەینێت “جموجۆڵێکی سیاسی هەیە بۆ پێدانی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە بەرهەم ساڵح”.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، جاسم محەمەد ئەلبەیاتی، سکرتێری گشتی یەکگرتووئیسلامی تورکمان لە عێراق ئاشکرایکردووە کە هەوڵێکی سیاسی هەیە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بدرێت بە بەرهەم ساڵح و پۆستی سەرۆکایەتی کۆماریش بدرێت بە کەسێکی عەرەبی سوننە مەزهەب.

هاوکات پەرلەمانتارەکە بە ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز-ی ڕاگەیاندووە کە هەوڵێکی سیاسی لەپشت دەرگاکاندا تاوتوێ دەکرێت و کوتلە زۆرینەکانی پەرلەمان دەیانەوێت گۆڕاناکری لە بەڕێوەبردنی ووڵات ئەنجام بدرێت”، هاوکات لە لێدوانەکەی ناوبراودا هاتووە “هەوڵەکە بریتییە لە گۆڕانکاری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار و بڕیار وایە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بدرێت بە کورد و سەرۆکایەتی کۆماریش بۆ عەرەبی سوننە بێت ”. 

لەلایەکی دیکەوە بەیاتی ڕایگەیاندووە کە زۆرینەی پەرلەمان لەسەر گۆڕانکارییەکە کێشەیان نییە و بڕیاریش وایە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بدرێت بە بەرهەم ساڵح کە لە ئێستادا سەرۆکی پارتێکی سیاسییە و بە ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە