هەولێر/ دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی ڕاگەیەندرا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
هەولێر/ دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی ڕاگەیەندرا

پەیامی کورد... هەولێر/ دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت،"هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە تۆمەتباربوون بە دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک،هاوکات 7 ئۆتۆمبێل ئامادە کرا بوو بۆ دزین".

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-2-2022 پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە،"پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت،هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەستان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وە تۆمەتبار دەستگیر بکەن لە کومپانیای بە ستانی Gps لە کاتی بە ستانی Gps بۆ ئۆتۆمبیلیک و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا".

ئاماژە بەوەشدراوە،"دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکە، کەوا لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە ڕێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" ( 7 )ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە ،هێزەکانمان توانیان تۆڕی GPS هەڵبوەشێنینەوە،تاکوو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن".

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس،تۆمەتبارانی خوارەوە هەریەکە و ئەرکێکی هەبوو لە ڕێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدا:

1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.

2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و وە ڕێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.

3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.

4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.

5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە