هەولێر/ چەند کەس گومانی تووشبوون بە ئۆمیکرۆنیان لە سەرە

هەولێر/  چەند کەس گومانی تووشبوون بە ئۆمیکرۆنیان لە سەرە

پەیامی کورد … هەولێر/  چەند کەس گومانی تووشبوون بە ئۆمیکرۆنیان لە سەرە

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، چەند گومانلێكراوێكی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا لە هەولێر هەن و لەژێر چاودێریدان، ئەگەر پشتڕاست كرایەوە رایدەگەیەنن.

دكتۆر سامان بەرزنجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لە هەرێمی كوردستان توانای دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنیان هەیە و كیتی پێویستیشیان دابینكردووە بۆ ئەوەی حاڵەتەكان دەستنیشان بكەن.

وتوشیەتی، لە هەولێر چەند گومان لێكراوێكی نەوەی ئۆمیكرۆن هەن و لە ئێستادا چاودێری بارودۆخەكە دەكەن، هەروەها رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عیراقیش لەسەر هێڵن و هەركاتێك پشتڕاست كرایەوە كە توشبووی ئۆمیكرۆنن بە دڵنیاییەوە رایدەگەیەنن.

وەزیری تەندروستی لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی، ئەو كەسانە ئێستا لەژێر چاودێریدان و پشتڕاست كردنەوەی توشبوونیان بەدواداچونی زیاتری دەوێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە