حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵگرت

بەرواری بڵاوکردنەوە :
حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵگرت

پەیامی کورد... حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵگرت

لە نووسراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیران باجی گومرگی بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر (١٠) بەرهەم و پێداویستی خۆراکی هەڵگرت.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (١٤٠)ی دەرکرد و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، بەمەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان بەهۆی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیاوە باجی گومرگی لەسەر (١٠) بەرهەم و پێداویستی خۆراکی هەڵگیرا.

بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان کە باجی گومرگەییان لەسەر هەڵدەگیرێت ئەمانەن:

 

ئارد

برنج

زەیتی گوڵەبەڕۆژە

زەینی گەنمەشامی

ڕۆنی ڕووەکی بەستو

ڕۆنی حەیوانی بەستو

چای ڕەش

شەکر

پاقلەمەنییەکان وەکو نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش

شیری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە.

ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونیشی کردووەتەوە وەزارەتی تەندروستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی ڕۆتین بۆ ئەو بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییانە دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە