حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بە رێژەی 80% سەرپێچیی کەمکردووەتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بە رێژەی 80% سەرپێچیی کەمکردووەتەوە

پەیامی کوردستان... حکومەتی هەرێم: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بە رێژەی 80% سەرپێچیی کەمکردووەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە دانانی کامێراکانی چاودێریی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ، کاریگەریی زۆری هەبووە و رێژەی سەرپێچی %80 کەمکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “دانانی کامێرای ‘خاڵ بۆ خاڵ’ لە شەقامە خێراکان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانە و ئەو شوێنانەی کامێراکانی لێ جێگیر کراوە، سەرپێچی بە رێژەی 80% کەمیکردووە”.

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ “پۆینت تۆ پۆینت” لە 20ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە لە شەقامە خێراکانی شاری هەولێر جێگیرکراوە و لە مانگی ئایاریشەوە رێگای سلێمانی – دوکان جێگیر کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە