پەیامی کورد... حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی کەرتی نەوت و غازی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکان کە پابەندە بە ڕێککەوتن و گرێبەستەکان.
جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە داوە، کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکەنەوە کە پابەندین بە ڕێککەوتنەکانیان بەرامبەریان و گومان لە هیچ ڕەفتار و بڕیارێکی خۆیان ناکەن لە کەرتی نەوتدا، ئەو بڕیارانەی داویانە دەستووری و یاسایین و ئێستاش لەگەڵ بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆ.
باسی لەوەش کردووە، ئامادەبوون بەهای 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان ڕادەستی بەغدا بکەن، دواتر چاودێری دارایی هاتە هەرێم و وردبینی کرد لەو بارەیەوە، بەڵام بڕیارەکەی ئێستا هەموو ئەو هەوڵانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و کۆسپ لەبەردەم هەردوو حکومەت دروست دە کات.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێم لە بەشێکی تری قسەکانیدا هێمای بۆ ئەوە کردووە، پابەندن بە ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ بەغدا و هەموو ڕێکارە دەستووری و یاساییەکان دەگرنە بەر بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکان و پاراستنی ڕێککەوتنەکان و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە