پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ئاوات محەمەدپوور، خەڵکی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
ئاوات محەمەدپوور ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆ دەستبەسەر و دوای مانگێک بە بارمتە ئازاد کرابوو.
ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە