پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد لە تاران دەستەبسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حەسەن عەلی نەژاد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە تاران بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری حەسەن عەلی نەژادیان دەستبەسەر و دوای دەستبەسەرکران بۆ ئورمیەیەیان گواستووەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ حەسەن عەلی نەژاد لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە