حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند

پەیامی کورد … حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند

 

حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، پشووی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵی دیاریكرد کە جگە لە چوار رۆژی جەژن دوو رۆژی دیکەش کرایە پشووی فەرمی له‌ گشت داموده‌زگاكان.

 

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: "بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە رۆژانی 20، 21، 22ی تەمووز پشووی فەرمییە، لە پاڵ ئەوەشدا حکوومەتی هەرێم رۆژانی 18 و 19ی تەمووز وەک پشووی فەرمی رادەگەیەنێت".

 

ئەمڕۆش فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ بەبۆنەی رۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق، رۆژی چوارشەممە 14ـی تەممووزی 2021 پشووی فەرمیی دەبێت، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە