پەیامی کورد ... هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دوای بێ دەنگییەکی زۆر پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هاوژینی رابەری كۆچكردوو مام جەلال، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستان كرد.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نووسیویەتی،"یه‌كێتی ژنانی كوردستان، له ساته‌وه‌ختێكی مێژوویی دژوار‌دا له هه‌ناوی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان دامه‌زرا، به‌درێژایی خه‌بات و تێكۆشانی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆخۆی تۆماركردوه و ده‌ستكه‌وتی زۆر و گه‌وره‌ی بۆ ژنان به‌دیهێناوه، له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بووە ،ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازییه."
دەقی پەیامەكە:
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ژنانی كوردستان
ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌ئێوه‌ی ئازیز و گشت ئه‌ندامان و چالاكانی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی ژنان پیرۆز ده‌كه‌م، به‌هیوام ئه‌م یاده پڕشكۆیه ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ قۆناغێكی نوێ له خه‌بات و داكۆكیكردن له ماف و ئازادییه‌كانی ژنان و یه‌كسانی جێنده‌ری.
یه‌كێتی ژنانی كوردستان، له ساته‌وه‌ختێكی مێژوویی دژوار‌دا له هه‌ناوی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان دامه‌زرا، به‌درێژایی خه‌بات و تێكۆشانی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆخۆی تۆماركردوه و ده‌ستكه‌وتی زۆر و گه‌وره‌ی بۆ ژنان به‌دیهێناوه، له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا سه‌ركه‌وتووبووه،ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازییه.
جارێكی تر پیرۆزبایتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم ساڵی داھاتوو بۆ رێكخراوه‌كه‌تان ساڵێكی پرشنگدارتر و تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنی زیاتربێت، لێره‌وه پشتیوانی هه‌میشه‌یی خۆمتان بۆ دووپاتده‌كه‌مه‌وه، له‌پێناو په‌ره‌پێدانی تواناكانی كچان و ژنان، هاوكات به‌گژداچوونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و چونهپێشهوهیان له كایه و بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا، ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ كچان و ژنانی گه‌له‌كه‌مان.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتووبن
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە