هەرێمی کوردستان پرۆژەی ’’بارانی دەستکرد’’ تاوتوێ دەکات

هەرێمی کوردستان پرۆژەی ’’بارانی دەستکرد’’ تاوتوێ دەکات

پەیامی کورد... هەرێمی کوردستان پرۆژەی ’’بارانی دەستکرد’’ تاوتوێ دەکات

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد ڕادەستی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و زیادکردنی ڕووپۆشیی ڕووەکی و زیادکردنی بڕی ئاو.

دەستەکە (٢٥-٧-٢٠٢٢) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ڕێگەیە لە ساڵی ١٩٤٥وە تاقیکراوەتەوە، لە ساڵی ١٩٨٦یش لە عێراقدا تاقی کراوەتەوە، ئێستاش وڵاتانی وەک سعوودیە و ئیمارات لەم ناوچەیە پەنایان بۆ بردووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

سەرۆکی دەستەی ژینگە ئامادەی سیمینارێکی زانستیی بوو لەبارەی بارانی دەستکردەوە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/٧/٢٠٢٢ ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی دیوانی دەستە ئامادەی سیمینارێکی زانستیی بوو کەلەلایەن دکتۆر حیدر محەممەد مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی ژینگەیی لە زانکۆی بەغدا پێشکەش کراو، نوێنەرانی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.

سیمینارەکە تایبەت بوو بە بارانی دەستکرد کە وەک میکانیزمێک وڵاتان سوودی لێ وەردەگرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵیی و زیادکردنی ڕووپۆشیی ڕووەکی و زیادکردنی بڕی ئاو.

شایانی باسە ئەم ئەزموونە لە ساڵی ١٩٤٥وە تاقی کراوەتەوە و، لە ساڵی ١٩٨٦یش لە عێراقدا تاقی کراوەتەوە و، ئێستاش وڵاتانی وەک سعوودیە و ئیمارات لەم ناوچەیە پەنایان بۆ بردووە.

بڕیار وایە کۆی میکانیزمی ئەم ئەزموونە و تێچووی پرۆسەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئامادە بکرێت و بدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە