ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕۆژێک پشووی راگەیاند و وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئاشکرایکرد، کە پشووەکە هەرێمیش دەگرێتەوە.
لهڕاگهیهنراوێكدا ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، کە به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ (١٢)ی ئایاری (٢٠١٨)ەوە، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ی کردە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراقدا.
لای خۆشیەوە سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، کە "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا پشووی فه‌رمی دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە