پەیامی کورد ... هەڵکردنی ئاڵای داعش لە یەکێک لە ناوچەکانی سەر بە سلێمانی هەرایەکی گەورە دەنێتەوە
تیمێکی تێرۆریستی لە ناوچەکانی نزیک ئێران سەر بە پارێزگای سلێمانی لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و ئەمنییەتییەوە دەست بەسەر دەکرێن .
بە پێی ئەم هەواڵە لەم دواییانە هەڵکردنی ئاڵای گرووپی تێرۆریستی داعش لە ناوچەکانی سەر پاریزگای سلێمانی و هەلەبجە لە هەریمی کوردستان هەرای نایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک هەڵکردنی ئاڵای داعش لە یەکێک لە گوندەکانی شارەچکەی سەید سادق لە پاریزگای سلێمانی بە ناوی بەردە ڕەش ، هێزە ئەمنییەکانی ئەم ناوچەیەی خستووەتە تەنگانەوە بۆ لێکۆڵین لەمبارەیەوە . ماوەیەکی کورت دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوە تێپەڕبووە کە ئاڵایەکی دیکە هەر لە هەمان گرووپی تێرۆریستی لە مەودای نێوان شارۆچکەکانی شارەزوور - دەربەندیخان جارێکی دیکە هەرا دەنێتەوە و دەبێتە جێگای گومان . ئاڵای سێهەم یش لە نزیکی گوندی کانی سپیکە ی پرخ سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن هەڵکراو و بە هۆی دانانەوەی بۆمب دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی شارەزوور بریندار بوون .
جووڵە ئاشکراکانی ئاماژەپێکراو لە کۆتایی دا بوو بە هۆی ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە هاوکاری هێزەکانی جێگیر لە ناوچەکانی شارەزوور ، سەید سادق ، هەلەبجە و پێنجوین هەوڵێکی بێوێنە بە ئامانجی تێکشکانی باقی هەوڵگەلی لە ناکاوی دیکە ،ی ئەم گرووپەیان دەست پێکرد . بە پێی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە ناو بانگ بە " ئاسایش " گرووپێکی شاراوە لە تێرۆریستانی داعش ی لە ناوچە ئاماژە پێکراوەکان شناسایی و دەست بەسەرکرد .
بەیاننامەی بڵاوکراوە لە لایەن فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە جەختی کردووەتەوە کە ئەندامانی ئەم گرووپە شاراوەیە ی داعش دەست بەسەر کراون و جیاواز لە کەسانی خۆجەیی کە ژمارەیەک لەوانە پێشینەی ئەندام بوونیان لە گرووپی تێرۆرسیتی القاعدە دا هەبووە ، دوو ئەندامی عەرەب ی گرووپە هەروەها لە هەڵەبجە دەست بەسەر کراون . لە نێوان دەست بەسەر کراوەکان دا ، چەندین ژن یش بوونی یان هەیە .
فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە بەیاننامەکەی خۆیاندا جەختی کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە بەردەوامی هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم گرووپە ، ئامانج و بەرنامەکان یان بڵاو دەکرێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە