پەیامی کورد... هۆشیار زێباری: هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان، راگه‌یاندنی جه‌نگه بۆسه‌ر هه‌رێم
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان، راگه‌یاندنی جه‌نگێكی ئاشكرایه به بڕیاری ده‌ره‌كی بۆسه‌ر هه‌رێم.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X)، سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم نووسیویه‌تی: "ده‌ستدرێژیی گروپه ئێرانییه‌كان و گروپه‌كانی حه‌شد كه هاوبه‌شن له هێرشه‌كانی ڕۆژانه‌یان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی ناوچه‌كه، به كرده‌وه ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی ئاشكرایه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و ئابوورییه‌كانی هه‌رێم، به فه‌رمانی ده‌ره‌كی".
هۆشیار زێباری ده‌پرسێت: "تا كه‌ی ئه‌م هێرشه ئه‌منی و تێكده‌رانه به‌رده‌وام ده‌بن و پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌رێم بێده‌نگ بێت؟".
له پۆستێكی تردا له هه‌مان تۆڕ، هۆشیار زێباری باسی له‌وه كردووه كه "دوای هێرشه شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له 15ی 1ی 2024 كه ژماره‌یه‌ك قوربانی بێتاوانی لێكه‌وته‌وه، حكومه‌ته‌كه‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاگاداریان كردینه‌وه كه سكاڵایه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌میندارێتی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌م خوله‌یدا كه لای فه‌ره‌نسایه ره‌تیكرده‌وه هیچ داواكارییه‌كی عێراقی بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌م پرسه وه‌رگرتبێت. چ ئیعتبارێكه!".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە