پەیامی کورد .... ڕۆژهەڵات/ بەهۆی نەبوونی بنکەی تەندروستی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە گیانی لەدەست دا
منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە بە ناوی "کوورش نیروومەند"، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری "هێلیلان" سەر بە پاڕێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بەربوونەوە و نەبوونی بنکەی تەندروستی بۆ چارەسەری پزیشکی، گیانی لەدەست دا.
"کوورش"، خەڵکی گوندی "گلدرە"ی شاری هێلیلان، بەهۆی بەربوونەوە و بێهۆشبوون، پاش ڕاگواستنی بۆ بنکەی تەندروستی پاڕێزگای کرماشان، لە ڕێگادا گیانی لەدەست دا.
پزیشکەکان ڕانەگواستنی ئەو منداڵە لە کاتی خۆیدا بۆ بنکەی تەندروستی، بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵەیان زانیووە.
هەواڵدەریی "فارس" لە زاری مامی ئەو منداڵە تەمەن ٤ ساڵەیە بڵاوی کردەوە: "بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی لە شاری "هێلیلان" و بە تایبەت گوندی "زەردەلان"، برازاکەم ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کرماشان کرا و بە وتەی پزیشکەکان لە ئەگەری زووتر ڕەوانەکردنی "کوورش" بۆ ناوەندی دەرمانی، شایەتی زیندوومانەوەی دەبووین".
شارۆچکەی "هێلیلان" حەشیمەتی ١٥هەزار کەسە و لە بواری کەرەستە و ئیمکانات لە بەخشەکان و حەوزەکاندا بێبەرییە. یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ئەو شارە، نەبوونی ناوەندی دەرمانییە کە خەڵکی ئەو ناوچەیە ناچارن بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی پاڕێزگاکانی دیکە بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە