پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵات/ لە پێنج ساڵدا نزیکەی ٤٠٠ کەس لەسێدارە دراون
دەیان ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠٠٣ و لە وەها ڕۆژێکدا لە چوارجێوەی ”بەرەی جیهانی دژ بە سزای مردن“ ڕۆژی دەی ئۆکتۆبریان وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ سزای سێدارە دیاری کرد و ساڵی ٢٠٠٧ یەکیەتیی ئەورووپا بە شێوەی فەرمی ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبریان وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ سزای سێدارە پەسەند کرد.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ٢٠١٦ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبر ٢٠٢٠، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٣٩١ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەو ماوەیەدا و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لانیکەم پێنج تۆمەتبار لە کاتێکدا کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە تووشی تاوان بوون لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە؛ زەینەب سکانوەند لە بەندیخانەی ئورمیە، فەرهاد ئەکبەری لە بەندیخانەی ئیلام، حەمید ئەوسەتی لە بەندیخانەی کرماشان، ئەمین محەمەد پوور لەبەندیخانەی ئورمیە و شایان سەعیدپوور لە بەندیخانەی سەقز لەسێدارە دراون.
لەسێدارەدان لە شوێنە گشتییەکان
لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا لانیکەم حوکمی سێدارەی ١٢ هاووڵاتیی کورد لە سەر شەقام و یان شوێنە گشتییەکان جێبەجێ کراوە کە ٣٪ی کۆی گشتی ئەو ئامارە بووە. ٨ حاڵەتی لە ساڵی ٢٠١٧ تۆمارکراوە. لەو ماوەیەدا پێنج هاووڵاتیی کورد لەئیلام، دوو هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاو و لە شارەکانی ڕوانسەر، ئیسلام ئاباد (شاباد)، سەڵماس و خۆی و مەشهەد هەر کامەیان یەک هاووڵاتیی کورد لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکانی سیاسی و مەزهەبی: ٤٦ حاڵەت کە دەکاتە ١٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان: ١٤٥ حاڵەت کە دەکاتە ٣٧.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
کوشتنی ئەنقەست: ١٩٤ حاڵەت کە دەکاتە ٤٩.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
دزی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٠٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
دەستدرێژی سێکسی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٠٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
زیاترین ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٨٧ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە ٦٩ و ٦٧ حاڵەت تۆمار کراوە.
پارێزگای ئورمیە: ١٨٧ حاڵەت کە دەکاتە ٤٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: ٦٩ حاڵەت کە دەکاتە ١٧.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای سنە: ٦٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٧٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای لوڕستان: ٣٥ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئیلام: ٢٠ حاڵەت کە دەکاتە ٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و باکوور: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای گیلان: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٠٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای قەزوێن: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٠٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە