پەیامی کورد … ڕۆژهەڵات/ ٤ کەسی دیکە بە هۆی بەشداری لە نەورۆز دەستگیر کران
بەهۆی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی نەورۆز چوار هاوڵاتی كورد لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كران و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردوەتەوە: رۆژی پێنج شەممە ٢٥ ئازاری ٢٠٢١ هێزە ئەمنیەكانی شاری بانە هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی "یاكوباوا" و لانیكەم چوار كەسیان دەستبەسەر كردوە.
رونیشكراوەتەوە: دوان لە دەستبەسەر كراوەكان ناویان "رێبوار قادری ٣٤ ساڵە و ئامۆزاكەی "بێهرووز قادری" ٣٠ ساڵە، بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەم كەسانە بە هۆی بەشداری لە رێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لەو گوندە دەستبەسەر كراون و چارەنوس و شوێنی راگیرانیان نادیارە.
رێكخراوەكە جەختیلەوەشكردوەتەوە: لە ماوەی رۆژانی رابردودا زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی دیكە لە شارەكانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر كراون كە هەتا ئێستا یەك كەسیان ئازاد كراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە