پەیامی کورد... ٢٠ هەزار هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی "داڵاهۆ" سووتا
ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، ئاگر لە کێوەکانی "داڵاهۆ" لە ناوچەی "سورە دێزە"ی سەر بەو شارە کەوتووەتەوە و هەتا درەنگانی شەو ئاگرەهایساوە کە لە ئاکامدا لەلایەن خەڵکەوە کۆنترۆڵ کراوە.
بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی "سوەرە دێزە"ی "داڵاهۆ" سووتاوە.
هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا ٧ هێکتار لە دەغڵ و دانی ئەو شارە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتابوو.
شاری "داڵاهۆ" لە ١٠٠ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی "کرماشان" هەڵکەوتووە و ١٥٥ هەزار هێکتار لەوەڕگە و دارستانی هەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە