وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی پشووی بەهارەوە بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی پشووی بەهارەوە بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو خوێندنگایانەی درەنگ دەستیان کردووە بە دەوامکردن، بەردەوام دەبن لە خوێندن و پشووی بەهاریان نابێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند:" ئەو قوتابخانەی لە 13ـی ئەیلولەوە دەوامیان دەستپێکردووە، لە 11ی ئازارەوە پشووی بەهارە تیایاندا دەستپێدەکات ".

ئاماژەی بەوەش كرد، لە پێناو قەرەبووکردنەوەی خوێندن لە سنووری ناوچەی بایکۆت، ئەو خوێندنگایانەی درەنگ دەستیان کردووە بە دەوامکردن، بەردەوام دەبن لە خوێندن و پشوویان نابێت ".

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وادەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەوەشی خستەڕوو:" بەشێک لە پڕۆگرامی پۆلی 12 کەمکراوەتەوە و لە 23ی مانگی حوزەیران تاقیکردنەوەکانیان دەستپێدەکات ".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە