دوو بارزگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

دوو بارزگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دوو بازرگان لە هەولێر دەستگیرکران و بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا .

ڕۆژی شەممە2ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە،” لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەڕێکەوتی 2/3/2024 لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕی پێنج کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بازگەکانی ئاسایش، دەستی بەسەردا بگیرێت “.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم چالاکیەدا دوو بازرگان دەستگیرکران، کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون.

ڕوونیکردەوە، ئەو دوو تۆمەتبارە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوە و گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە