پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو داوایه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 8ـی مارس لە ئافرەتانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ "به‌ده‌ستهێنانى یه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان" دووپات دەکاتەوە. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا گرینگی زیاتر بە بەربژێرکردنی ژنان بدەن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
یادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جیهانی ئافره‌تان، به گه‌رمى له هه‌موو ئافره‌تانى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، له هه‌وڵ و كار و خه‌باتیاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانى یه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان، وه‌ك هه‌میشه به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتیوانیانم، هیواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته بوێرانه به‌بیرده‌هێنینه‌وه كه له كاروانى خه‌باتیاندا بۆ پاراستن و به‌رگرى له مافه‌كانیان سه‌ریان نایه‌وه، یان به ناهه‌ق بوونه قوربانیى توندوتیژى و بیرى توندڕه‌وى و دواكه‌وتوویى. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌موو توانایه‌ك به‌ڕووى هه‌ر بیر و وته و سته‌م و ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردن و ناههقییهكدا ده‌وه‌ستینه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ژنان بكرێت.
له كاتێكدا به گه‌شبینى و به چاوى ئومێده‌وه له كارایى و به‌شدارى و هاوبه‌شی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا له كوردستان ده‌ڕوانین، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه خوازیارى زیاترین و وه‌ك هه‌میشه له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ فه‌راهه‌مكردن و مسۆگه‌ری زیاترى ڕۆڵ و ئاماده‌یى و ده‌رفه‌ت و پێگه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو كایه و بواره‌كانى ژیاندا. هه‌ر لێره‌دا داواكارین لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا گرینگی زیاتر به كاندیدكردنى ژنان بده‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد و شارستانی پێشكه‌وتوو كه ئارام و ئاسووده بێت، كه نه‌وه‌یه‌كى دروست و به توانا پێ بگه‌ێنێت و داهاتوویه‌كى باشتر ۆبنێت، به‌بێ ئازادى و یه‌كسانى و مافه‌كانى ئافره‌تان نایه‌ته دى. بۆیه ئه‌ركى هه‌موومانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌م بڕوا و تێگه‌یشتنه‌وه، پشتیوانى له خه‌باتى ژنان بكه‌ین و تا سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا بین.
هه‌شتى مارس له هه‌مووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/8
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە