پڕۆژەیەکی گەورەی بواری ئاژەڵداری لە ئاکرێ ئەنجام دەدرێت

پڕۆژەیەکی گەورەی بواری ئاژەڵداری لە ئاکرێ ئەنجام دەدرێت
پەیامی کورد   ...   پڕۆژەیەکی گەورەی بواری ئاژەڵداری لە ئاکرێ ئەنجام دەدرێت

بەڕێوبەری وەبەرھێنانی دھۆک دەڵێت: لە چوارچێوەی گرنگی دانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، پڕۆژەیەکی گەورەی بەخێوکردنی مانگا و بەرھەمی شیر بە گوژمەی نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلار لە ئاکرێ جێبەجێ دەکرێت.

دکتۆر ھەڤال سدیق، بەڕێوبەری وەبەرھێنانی دھۆک، ڕایگەیاند : حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم گرنگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەدات و ھەنگاوی زۆر باشیشی لەو باریەوە ناوە، لە سنووری قەزای ئاکرێ لە ناحیەی گردەسێن پڕۆژەیەکی گەورەی بەخێوکردنی مانگا و بەرھەمی شیر بە سەرمایەی ھەشت ملیۆن و ٦٨٣ھەزار دۆلارە ئەنجام دەدرێت.

دکتۆر ھەڤال سدیق ووتیشی : پڕۆژەکە دراوەتە وەبەرھێنەرێک بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، لەو پڕۆژەیە ژمارەیەکی زۆری مانگا بەخێو دەکرێن و بەرھەمی جۆراوجۆری شیریشی لێ بەرھەم دێت و دەبێتە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ لە سنووری پارێزگای دھۆک.

دەشڵێت: ئەو پڕۆژەیە سوودێکی زۆر باشی بۆ دەڤەرەکە دەبێت بۆ بەخێوکردنی مانگا و بەرھەمی شیر و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ خەڵکی دەڤەرەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە