سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌سه‌ر په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا بڵاو كرده‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی 3ی 2024، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتییانی مەدەنی و بێ‌تاوان کرانە ئامانج.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ش هاتووه، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین.
شه‌وی ڕابردوو له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا له هێرشێكی چه‌كداریدا 62 كه‌س كوژران و زیاتر له 146 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە