بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی شكۆدارانەی نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێن.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین کەس لە بەڕێوەبەران و بەشداربوانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کران و هەڕەشەیان لێ کراوە.
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە شارەکانی سنە، بۆکان، سەقز، گەیلانی غەرب و پیرانشار، سەرەڕای هەڕەشەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز، چەندین کەس لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكانی مافی مرۆڤ، لە شاری سنە و بۆکان دوو کەس بە ناوەکانی (جەلال خودامورادی) و (سمکۆ نەسروڵایی) لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کراون و چوونەتە سەر ماڵی (ئارمان ساعدپەنا)ش، بەڵام لە ماڵ هەڵهاتووە و نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە