سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد

مەسعود بارزانی بە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ی ڕاگەیاند : پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنە بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردنێك دایە كە شەفاف بێت و تەعبیر لە ئیرادەی گەلی كوردستان بكات و دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەكی و سەپاندنی شێوازی نایاسایی بە جۆرێك كە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەنجامەكان لە  بەرژەوەندیی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

ناشكرێ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت بە بێ بەشداری پێكهاتەكان و پارلەمانێك پێك بهێندرێت كە نوێنەری پێكهاتەكانی تێدا نەبێت، هاوكات پارتی كۆمەڵێك سەرنج و تێبینی تەكنیكی هەیە لەسەر دابەشكردنی كورسی پارێزگاكان و شێوازی كاری كۆمیسیۆن .

هەروەها پێویستیش دەكات لایەنە عێراقییەكان پابەندی ئەو ڕێككەوتنە بن كە لەكاتی پێكهێنانی ئیئتلافی ئیدارەی دەوڵەت ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و هیچ لە خاڵەكان جێبەجێ نەكراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە