دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی كەوتنەخوارەوەی بەرزكەرەوەیەك دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا و دوانی تریش بریندارن

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئاداری 2024 بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی لەکاتی کارکردنیاندا، دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو چوار کرێکارە لەسەر ئامێری بەرزکەرەوە بوون و ئەسکەلەکەیان شکاوە، باڵەخانەکە 17 نهۆم بووە، ئەمان لە نهۆمی 15وە کەوتوونەتە خوارەوە و دووانیان گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئەو چوار کرێکارە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و دوو لەکرێکارەكان برینداربوون و دۆخی تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان لە نەخۆشخانە.

جێی باسە ساڵی رابردووش لەبەرواری 11-6-2023 لە هەمان پڕۆژەی نیشتەجێبوون بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەکەیان چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە