سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا، بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكۆمار و سەرۆك وەزیران كۆ دەبێتەوە و بەشداری لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەكات.

ئەمڕۆ شەممە 6/4/2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدا.

له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆ ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ کۆیوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هاوئاهەنگی ده‌کات.

له‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ ده‌کات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە