ئاگرێکی گەورە لە بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە ژمارەیەک دوکانی زۆر سووتاون.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2024، بازاڕی لەنگەی ھەولێر لە نێوان شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری شاری ھەولێر ھەڵکەوتووە بە یەکێک لە بازاڕە قەرەباڵغەکانی شارەکە دەناسرێت و لە ئێستادا ئاگرەکە لە بەشی لای شەقامی 100 مەتری کەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت و 17 تیم لەهەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
لەوەتەی لەنگە لەم شوێنە بونیادنراوە، چوار جار ئاگری گرتووە، جارێک لە 25ی تشرینی یەکەمی 2018، دواتر لە 28ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، هەروەها جاری پێشوو لە 28ی شوبات جارێکی دیکە ژمارەیەک دوکان ئاگریان تێبەربووە کە بووە هۆی سووتانی سەدا 25 ی بازاڕەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە