قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکرد شەوی رابردوو گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارباژێڕ بۆردوومانکراوە و گەنجێک گیانی لەدەستداوە.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00 خانوویەک لە گوندی گەڵاڵەی سنووری شارباژێڕ بەهۆی بۆردوومانەوە خاپوور کراوە و گەنجێک لە خانووەکەدا بووە و گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "خانووەکە هەشت کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە و ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵاندایە و نیشتەجێی شاری سلێمانی بووە و بۆ سەردان چوونەتەوە ئەو خانووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە