نۆ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی نەوسوود و مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران.
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ژمارەیک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، لانی کەم هەشت کۆڵبەر کە ناسنامەی پێنج کەسیان بە ناوەکانی محەمەد محەمەدی خەڵکی شۆشمی سەر بە پاوە، ئەیووب هاشمی خەڵکی مەریوان، خەلیل محەمەدی و نیما ئەڵماسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ماهان مورادی 17 ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ئاشکرا بووە، بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەكانی نەوسوود گواستراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، نیما ئەڵماسی بە چەکی ساچمەیی لە بەشی دەست، بندەست و پشت بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ساسان محەمەدی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی بانە لە سنووری (قامیشلە)ی سەر بە شاری مەریوان، بە چەکی كڵاشینكۆفی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە سەختی بریندار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە