نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ھەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: بەھۆی ئاگرەكەوە ٣٧٠ دوكان سوتاون كە دەكاتە لە 10% دوكانەكان و لیژنەیەك لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.
جێگەی باسە، كاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر كەوتەوە و بەشێكی دوكانەكانی زێڕنگەری و جلوبەرگ و دوكانی دیكە سوتاون و زیانێكی زۆری ماددی بەر كاسبكارانی بازاڕەكە كەوتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە