بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان، ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە، 11_ی ئایار_ی 2024 ، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک لـە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە كردووە، تیمەکانی ئاسایش لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (کریستاڵ و هیرۆیین) پێ بووە.
باس لەوەش كراوە، ئەو سێ تۆمەتبارە بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەکان "بڵاو بکەنەوە".
ئەوەش خراوەتەروو، تۆمەتبارەکان بە گوێرەی بڕگەی 26ـی یاسای ماددەی هۆشبەرەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بە گوێرەی ماددەی 26ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەو کەسانەی بازرگانی بە مادددەی هۆشبەرەوە دەکەن، سزاکەیان بە زیندانی هەتا هەتایی دەست پێ دەکات، هەروەها پێبژاردنێک کە لە 15 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 90 ملیۆن دیناری عێراقیش زیاتر نەبێت.
بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانیش، بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک تاوەکو سی ساڵ سزادەدرێت، هەروەها بە پێبژاردنێک کە لە 15 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە