پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ساڵیادى 62ههمینى دامه‌زراندنیدا، پیرۆزبایى له مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى یه‌كیتی مامۆستایانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایانى كوردستان دەکات و دەڵێت، "مامۆستایان شایانى ژیان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌یین."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیتی مامۆستایانی کوردستان، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بەردەوامی بۆ ئەوان و سەرجەم مامۆستایان خواستووە و دەڵێت، "به رێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رك و ماندووبوون و په‌یامى پیرۆزى مامۆستایان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "مامۆستایان له توێژه هه‌ره گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگیرى له هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانیان ده‌كه‌م و شایانى ژیان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌یین."
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی باسی رۆڵى مامۆستایانی کردووە و دەڵێت، رۆڵیان "له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازادی‌دا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنیان له رۆژگاره سه‌خته‌كاندا، بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده نه‌وه‌ستێت، هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌م یاده‌دا به رێزه‌وه هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازیزانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌یاندا، خه‌باتیان كرد و گیانیان به‌خشى."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە