مەسروور بارزانی : کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

مەسروور بارزانی : کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی : کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من ەوە ڕایگەیاند : هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاری بانکی.

هەینی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت.

دوای ئەوەی ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی "هەژماری من" گەیشتە 400 هەزار مووچەخۆر و پرۆسەکەش بەردەوامە، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەندبن لە خزمەتگوزاری بانکی.

به‌ گوێره‌ی ئامارەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.

ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکوو ئێستا حەوت بانکە و هەریەکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه‌)، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی ئیسلامی عێراقی، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لەخۆدەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە