بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، ئەفسانە شاهی، شاخەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی هێرشی چەکداریی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ بەڵگەی دادوەری و بە شێوەیەکی دڕندانە چوونەتە ماڵی بنەماڵەی ئەفسانە شاهی و چەکیان بە ڕووی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە و میوانەکانیان ڕاگرتووە.
ئەفسانە شاهی، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر تەندروستی، ئەوتۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و دۆخی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە