دوێنێ سێ شه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2024، له په‌رله‌مانی توركیا، شه‌ڕ له نێوان په‌رله‌مانتارانی پارتی "داد و گه‌شه‌پێدان"ی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارتی "یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان" كه لایه‌نگری كورده‌كانه روییدا.
هه‌مو ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزی و پێكداهه‌ڵپژان و مشتومڕه‌ی دوێنێ، له ئه‌نجامی ده‌ستگیركردنی محه‌مه‌د سدیق ئاكیس سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌كاریییه‌وه هات كه سه‌ر به پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لانه و دانانی كه‌سێكی دیكه له شوێنی.
بارگرژییه‌كه‌ی په‌له‌رمان له‌و كاته‌دا ده‌ستی پێكرد كه په‌رله‌مانتارانی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان، ژماره‌یه‌ك دروشمیان به‌رزكرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به ده‌ستگیركردنی محه‌مه‌د سدیق و دانانی كه‌سێكی دیكه له شوێنی.
په‌رله‌مانتارانی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان، پێكه‌وه هاواریان ده‌كرد: "ده‌ست له‌ناو ده‌ست دژ به فاشیزم"، ئه‌مه له كاتێكدا بوو په‌رله‌مانتارانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا رابه‌رایه‌تی ئه‌و پارته ده‌كات، دروشمی پێچه‌وانه و دژیان ده‌وته‌وه، له نمونه‌ی "بڕوخێ پارتی كرێكارانی كوردستان" و ئه‌و دروشمانه‌یان دڕاند كه په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی دیكه به‌رزیانكردبوه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه په‌ره‌بسێنێت و شه‌ڕه‌كه دروستببێت و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بكه‌ونه سه‌ر زه‌وییه‌كه، ده‌مه‌قاڵێكی تووند و جه‌نجاڵییه‌كی زۆر له نێوان په‌ر‌له‌مانتاره‌كاندا دروستبووه. به‌ڵام هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری دیكه، خۆی له‌و په‌شێوی و هه‌رایه به‌دوور گرتووه و به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی نه‌كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، رۆژی دوو شه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2024، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "وه‌ك رێكارێكی كاتی، محه‌مه‌د سدیق ئاكیس له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و عه‌لی جیلیك-ی پارێزگار له شوێنی دانراوه".
دوورخستنه‌وه‌ی ئاكیس له پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی پارێزگای هه‌كاری كه ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر سنوری ئێران عێراق، ته‌نها دوو مانگ دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان دێت و پارێزگاری شاره‌كه له شوێنی ئه‌و دانراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ باس له‌وه ده‌كات ئاكیس به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ر به رێكخراوێكی تیرۆریستییه و رۆڵێكی دیار و به‌رچاوی له پارتی "كرێكارانی" كوردستاندا هه‌یه كه پارتێكی چه‌كداری قه‌ده‌غه‌كراوه، به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە