ئەمرۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، هۆكار سەرەكی ئاگركەوتنەوەكەی شەوی ڕابردووی پاڵاوگەكەی هەولێر شۆرتی كارەبا بووە و ژمارەیەك قوربانیشی لێكەوتۆتەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕووداوەكە سێ كارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون و هیچ كەسێكیش گیانلەدەستنەداوە
شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەیەكی نەوتی لەسەر ڕێگای هەولێر - گوێڕ كەوتەوە و زیانێكی زۆری ماددی بەر پاڵاوگەكە كەوت و ژمارەیەك قوربانیشی لێكەوتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە